یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان: ڕێککه‌وتنی ناڤۆکیی ئێران به‌قازانجی سه‌رجه‌م ناوچه‌که‌یه‌

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌کاروباری عه‌ره‌بی وئافریقایی گوتی: ڕێککه‌وتنی ناڤۆکیی ئێران به‌قازانجی سه‌رجه‌م ناوچه‌که‌یه‌و ئەگه‌ر عه‌ره‌بستان ڕۆڵیکی بنیاتنه‌ر به‌ڕێوه‌ببات له‌ڕاستی داسوود ئه‌بات. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "حسێن ئه‌میر عه‌بدۆڵاهیان" جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌کاروباری عه‌ره‌بی و ئافریقایی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌وتووێژێک له‌گه‌ڵ هه‌واڵنیران دا گوتیشی: یاریی سه‌لبیی سه‌عوودی به‌زه‌ره‌ری ئه‌و وڵاته‌ وهه‌ره‌شه‌یه‌کی جیددی دژی ئاسایشت وپه‌ره‌ی پاوه‌جێی ناوچه‌که‌یه‌. جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌رله‌م حاله‌دا جه‌ختیکرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌وتووێژ وهاریکاری له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ئاشتی ، ئاسایشت و گوزه‌رانی باش له‌ناوچه‌که‌ پێشوازی ده‌کات. ئه‌میر عه‌بدۆڵاهیان گوتیشی: بێ گومان به‌رده‌وامیی زه‌خت وزۆر نواندن دژی یه‌مه‌ن،کۆتایی ناھێنێ به‌ قه‌یرانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ڵکوو مه‌ترسی په‌ره‌ی قه‌یران وبه‌تایبه‌ت تاوسه‌ندنی ترۆریسمی به‌دواوه‌ ده‌بێ. جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌کاروباری عه‌ره‌بی وئافریقایی به‌ڕاشکاوی گوتی: قه‌یرانی یه‌مه‌ن ته‌نیا له‌ ڕێی سیاسی وڕێککه‌وتنی هه‌موو گرووپه‌کانی یه‌مه‌نی چاره‌سه‌رده‌کرێت.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 276 | Like: 0

can't open file