یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

ئاسۆ فه‌ره‌یدوون: سلێمانی پێویستی به‌ ئه‌زموونه‌کانی ئێران له‌ بواری پیشه‌سازیدا هه‌یه‌

پارێزگاری سلێمانیی ئێراق خوازیاری که‌ڵک وه‌رگیران له‌ ئه‌زموونه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ بواری گه‌شه‌پێدانی پارێزگەی سلێمانی له‌ هه‌رێمی کوردستان بوو. به‌ پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ئاسۆ فه‌ره‌یدوون" پارێزگاریسلێمانیی له‌ هه‌رێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ دیداری "محه‌ممه‌د ڕه‌زا مروارید" ستاداری ئیلام هه‌ڵکه‌وتوو له‌ ڕۆژاوای ئێران، به‌ ئاماژه‌ به‌ خاڵی هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگی، مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی زۆری نێوان دوو وڵاتی ئیران و ئێراق وتی: خاڵی هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی فه‌کته‌رێکی گرینگه‌ بۆ په‌ره‌پێدرانی پێوه‌ندییه‌کانی ناوچه‌ی کوردستانی ئێراق له‌گه‌ڵ ئێران.
ئاسۆ فه‌ره‌یدوون وتیشی: ستانی سلێمانی ستانێکی پیشه‌سازییه‌ و 30ی پیشه‌سازیی ئێراق له‌م ستانه‌دا جێگیر بووه‌ داوا له‌ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌که‌ین ده‌ورێکی گرینگ بگێڕێ له‌ گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازیی ستانی سلێمانیدا.
"محه‌ممه‌د ڕه‌زا مروارید" ستانداری ئیلام ئێواره‌ی شه‌ممه‌ له‌ سه‌رووی شاندێکی ئابووری، فه‌رهه‌نگی و وه‌رزشییه‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی کوردستانی ئێراق و له‌لایه‌ن ستانداری سلێمانییه‌وه‌ پێشوازی لێ کرا.
ستانداری ئیلام ئێواره‌ی شه‌ممه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئیداریدا له‌گه‌ڵ ستانداری سلێمانی، بواره‌کانی هاریکاریی زیاتری ئابووری، فه‌رهه‌نگی نێوان ئه‌م دوو ستانه‌ی خسته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-23 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 294 | Like: 0

can't open file