یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

ئازاد کرانی بەشگەلێکی شاری زوبدانی سووریا لەدەستی تیرۆریستان

سوپای سووریا و هێزی خۆڕاگری توانیان بەشگەلێکی شاری زوبدانی لە ریف دیمەشق لە دەستی تیرۆریستان ئازاد بکەن. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی لوبنانیی "مەیادین" ، سووپای سووریا و هێزی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی دووشەممە ناوچەی مزگەوتی فاروق و بینای ئێم تی ئێن لە زوبدانی و چەند ناوچە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم شارەیان لە دەستی تیرۆریستان ئازاد کردەوە و خستیانە بن کۆنترۆڵی خۆیانەوە.
هێزی سوپای سووریا و حیزبوڵڵای لوبنان توانیان کارگەیەکی چێکردنی بۆمب و ماددەی تەقینەوە کاتی پشکنینی ناوچەکانی ئازاد کراو بدۆزنەوە و دەستی بەسەر بگرن و ژومارێک تیرۆریست بکوژن.
لەلایەکی دیکەوە ژوماری کوژراوانی گوللەبارانی بەندیخانەی ناوەندیی دیمەشق لەلایەن تیرۆریستان گەیشتە دوازدە کەس کە هه موویان بنەماڵەی بەندییەکان بوون و دەیان کەسی دیکەش لەم ڕووداوە دا بریندار بوون و حاڵی زۆرێک لەوانیش شپرزەیە.
هەرلەم حاڵەدا هەندێ سەرچاوەی هەواڵی سووریا ڕایانگەیاند لە یازدە مانگی ڕابردووەوە تائێستا نیزیکەی 3500 کەس لە بوردومانی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەنێو خاکی سووریا کوژراون کە لەنێو کوژراواندا دووسەد کەسیان خەڵکی سیڤیل ولەوان 65 منداڵ بوونە.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 234 | Like: 0

can't open file