هه‌ینی ۳۱ خه‌رمانان ۱۳۹۶
درێژەی جینایەت و کەتنەکانی داعش لە عێراق

درێژەی جینایەت و کەتنەکانی داعش لە عێراق

چەکدارەکانی گروپی تیرۆریستیی داعش لە درێژەی جینایەت و کەتنەکانی خۆیان دا لە عێراق، دەیان کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتەیان کوشت. بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی عێراق"واع" سەرچاوەیەکی سەربازیی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند: چەکدارەکانی تەکفیری- بەعسی داعش 16 کەس لە ئەندامانی کۆمیسۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیان گوللە باران کرد.
"سەعید مەموزینی " ......
به‌روار: 2015-08-24 | سه‌ردان:1134 | Like: 0
زیاتر


پێداگریی ئێران له‌سه‌ر به‌رپرسایه‌تی ئاژانس له‌ پاراستنی به‌ته‌واوه‌تی زانیارییه‌ پۆلێنکراوه‌کان

ئه‌نجومه‌نی حوکمده‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌دانیشتنێکدا له‌ ڤیه‌ن، ڕێگه‌ی به‌ یوکیا ئامانۆی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانس دا هه‌تا هه‌وڵه‌کانی ده‌رخستنی ڕاستیه‌کان و چاوه‌دێری به‌سه‌ر به‌ڵێنیه‌ ناڤۆکییه‌کانی ئێران به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی هه‌نگاونانی هاوبه‌ش، ده‌س پێ بکات. ڕه‌زا نه‌جه‌فی، باڵوێزی ئێران له‌ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی که‌ له‌ دانیشتنی تایبه‌تی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی حوکمده‌رانی ئاژانس له‌ ڤیه‌ن ئاماده‌ بوو، به‌ڵام جارێکی دیکه‌ به‌ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕاگه‌یاند ؛ کرده‌ به‌پارێزه‌ پێویسته‌کان بۆ ده‌سته‌به‌رکرانی پاراستنی تۆکمه‌ له‌ زانیارییه‌ پۆلێن کراوه‌کان ده‌کار بگرێت و ڕایگه‌یاند که‌ له‌قاودرانی هه‌رچه‌شنه‌ زانیارییه‌کی پۆلێنکراو له‌لایه‌ن هه‌رکه‌سێکه‌وه‌ قه‌بووڵ نه‌کراو ده‌بێت.
نوێنه‌ری ئێران له‌ ئاژانس، پێشتریش له‌ نامه‌یه‌کدا به‌ یوکیا ئامانۆ له‌مه‌ڕ که‌ڵک وه‌رگرتنی ناله‌باری شیمانه‌یی ویان درزکردنی زانیارییه‌کان بۆ نێو ئاژانس، وشداریی دابوو.
به‌پێی یاساوڕێساکانی ئاژانس ، شێوازه‌ چاودێرییه‌کان، له‌وێنه‌ی پرسه‌ نهێنییه‌کانی نێوان ئاژانسی نێوده‌وله‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی و ئه‌ندامه‌کانه‌.
به‌پێی بڕگه‌ی حه‌وتی پێڕه‌و و پڕۆگرام، نابێ هیچ چه‌شنه‌ ڕازێکی پیشه‌سازیی یان زانیاریی شاراوه‌ که‌ ئاژانس له‌ وڵاتانی ئه‌ندامه‌وه‌ پێی ده‌گات، له‌قاو بدرێت.
نێزیکه‌ی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ڕاپۆری نۆڤمبه‌ری ساڵی2011ی ئاژانس ئیدیعا کرا، زانیاریه‌ وه‌رگیراوه‌کانی وڵاتێکی ئه‌ندام واپێشان ئه‌دات که‌ ئێران له‌ سایتێکی سه‌ربازیدا ، کۆمه‌ڵێک تاقیکردنه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی ئه‌نجام داوه‌ که‌ ته‌کنیکی چاشنی ته‌قینه‌وه‌ی تێدا ده‌کار هاتووه‌ ، ئه‌وه‌ له‌حاڵێکدایه‌ که‌ ئاژانس هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی تائێستا نه‌خستووه‌ته‌ ڕوو.
ئه‌و ڕاپۆره‌ له‌حاڵێکدا بڵاو کرایه‌وه‌ که‌ سه‌ردانه‌کانی ئاژانس له‌ پارچین له‌ساڵی2005 ده‌ریخستبوو که‌ ئیدیعا باسکراوه‌کان به‌پێچه‌وانه‌ی ڕاستیه‌کانه‌و هیچ به‌رنامه‌ یان ...... زیاتر
به‌روار: 2015-08-26 | سه‌ردان:953 | Like: 0

یه‌کگرتنه‌وه‌ی تیرۆریستان و زایۆنییه‌کان له‌ سووریا

له‌ کاتێکدا که‌ ڕژێمی ئیسراییل هه‌موو ئیمکاناتی خۆی ده‌خاته‌ به‌رده‌ستی تیرۆریستان له‌ سووریا، ئه‌م گرووپانه‌یش داکۆکی ده‌که‌ن له‌ په‌لاماره‌کانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی بێ ده‌ره‌تانی سووریا. له‌ شرۆڤه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی ڕۆژنامه‌ی "سیاست روز"دا هاتووه‌؛ تیرۆریستان له‌ سووریا له‌ ئێستا له‌ لایه‌ن ئه‌مریکا و تورکیاوه‌ داکۆکییان لێ ده‌کرێ، به‌ پێشوازی له‌ په‌لاماره‌کانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی "جه‌ولان"ی داگیرکراو ، داوایان له‌ ڕژێمی زایۆنی کردووه‌ که‌ بۆ سه‌رنخوونی ده‌وڵه‌تی سووریا هاریکارییان بکات.
له‌ درێژه‌ی ئه‌م وتاره‌دا، هاتووه‌؛ تیرۆریستانی پشتیوانی کراو له‌ لایه‌ن زایۆنییه‌کانه‌وه‌ که‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌م ڕژێمه‌دا ده‌رمان ده‌کرێن، هۆکاری کوژرانی خه‌ڵکی سووریا و ئێراقن که‌ نیشانه‌ی ده‌وری زایۆنییه‌کانه‌ له‌ بره‌و پێدانی تیرۆریزم له‌ ناوچه‌که‌دا.
له‌م وتاره‌دا هاتووه‌؛ ئه‌م ڕووداوانه‌ درووست بوونی هه‌ڵوێست و بۆچوونی به‌ره‌ی خۆڕاگریی ده‌سه‌له‌مێنێ که‌ تیرۆریزم و زایۆنییه‌کان به‌ یه‌ک به‌ره‌ ده‌زانن که‌ له‌ یه‌ک ئاراسته‌دا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن. ... زیاتر
به‌روار: 2015-08-26 | سه‌ردان:1080 | Like: 1

ده‌سپێبوونی ئۆپراسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کورد له‌ که‌رکووک

ئۆپراسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی ئێراق بۆ کۆتایی هێنان به‌ داگیرکرانی گونده‌کانی پارێزگای که‌رکووک له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ست پێبوو. به‌ پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی شه‌فه‌ق نیوز؛ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ پشتیوانیی هێزی ئاسمانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش، ئۆپراسیۆنێکیان بۆ ئازاد کردنی گوند و شارۆچکه‌ داگیرکراوه‌کانی که‌رکووک ده‌ست پێ کردووه‌.
هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌وڵ ده‌دات تیرۆریستانی داعش له‌ گونده‌کانی باشووری که‌رکووک و نزیکی ناوچه‌ی کوردستانی ئێراق وه‌ده‌ر نێن. له‌ نزیکه‌ی یه‌ک ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و دوابه‌دوای داگیرکرانی ناوچه‌گه‌لێک له‌ باکوور و ڕۆژاوای ئێراق له‌ لایه‌ن ته‌کفیرییه‌کانی داعشه‌وه‌، سوپای ئێراق، هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌ به‌ڕێوه‌ بردنی ئۆپراسیۆنی جۆربه‌جۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا کۆتایی بێنن به‌ داگیرکاریی ئه‌م ناوچه‌یه‌.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ "که‌رار خه‌فاجی" ، فه‌رمانده‌ری "تیپی "السلام" وتی: تیرۆریستانی داعش له‌به‌ر شکسته‌ په‌یتاپه‌یتاکانیان به‌رامبه‌ر به‌ هێزی ێشمه‌رگه‌، سوپا و هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ماوه‌رییه‌کانی ئێراق، پشت ده‌به‌ستن به‌ کرده‌وه‌ی جه‌نایه‌تکارانه‌ی وه‌ک بۆمب نانه‌وه‌ و ته‌قاندنه‌وه‌یان له‌ ناوچه‌ ئاوه‌دانه‌کان و ده‌کارهێنانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی وه‌کوو قه‌ڵغانی مرۆیی.
خوفاجی وتیشی: ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تا پاکتاو کرانی تۆکمه‌ی ئێراق له‌ تیرۆریستانتیی داعش درێژه‌ی ده‌بێ. ... زیاتر
به‌روار: 2015-08-26 | سه‌ردان:1031 | Like: 0

خه‌مساردیی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق له‌حاند به‌ڵێنییه‌ نه‌وتییه‌کانی

وه‌زاڕه‌تی نه‌وتی ئێراق ڕایگه‌یاند؛ هه‌رێمی کوردستان ته‌نیا نیوه‌ی به‌ڵێنییه‌ نه‌وتییه‌کانی جێ به‌جێ کردووه‌. به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئێراقی"الرای" ؛ عاسم جه‌هاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێراق ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند؛ هه‌رێمی کوردستان به‌پێچه‌وانه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێراق، که‌متر له‌ سه‌تی په‌نجای داهاته‌ نه‌وتییه‌که‌ی ڕاده‌ستی حکومه‌ت کردووه‌ که‌ ئه‌وه‌ بووه‌ته‌ که‌مهێنانی بوودجه‌ی حکومه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێراق به‌ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ ناکۆکی و گرفته‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی، پرسێکی نوێ نییه‌، وتی: چاره‌سه‌ریی ئه‌و کێشانه‌ له‌ڕێی دانوستان، له‌ وێنه‌ی به‌رنامه‌کانی حکومه‌تی ئێستای ئێراقه‌.
به‌قسه‌ی عاسم جه‌هاد، به‌گوێره‌ی ڕێککه‌وتنێک که‌ مانگی دیسه‌مبه‌ر له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێردا ئه‌نجامی گرت، بڕیار درا سه‌تی17ی بوودجه‌ی نیشتمانیی ئێراق ته‌رخان بکرێت به‌ناوچه‌ی کوردستان و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا له‌ فرۆشرانی نه‌وتی کوردستان، داهاتی ده‌سکه‌وێ به‌ڵام ئه‌و ناوچه‌یه‌ سه‌تی په‌نجای به‌ڵێنیه‌کانی جێ به‌جێ کردووه‌ که‌ ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ی که‌مهێنانی بوودجه‌ی حکومه‌تی ئێراق.
له‌حاڵێکدا که‌ کێشه‌ی زۆر له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر له‌سه‌ر بارستای هه‌نارده‌کرانی نه‌وتی خاو له‌ئارادایه‌، هه‌ولێریش حکومه‌تی به‌غدا به‌ نه‌دانی گشت بوودجه‌ی سه‌تی17 که‌ ڕێککه‌وتنی له‌سه‌ر کراوه‌، تاوانبار ده‌کات. ... زیاتر
به‌روار: 2015-08-26 | سه‌ردان:369 | Like: 0

په‌ره‌ی هاوکارییه‌ ناڤۆکییه‌کانی ئێران و ڕووسیا

یاریده‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا باسی پێشکه‌وتنی هاوکارییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌و ئێرانی کرد له‌بواری جیاجیادا له‌وان بواری ناڤۆکی. به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئیرنا؛ دیمیتری ڕاگوزین، یاریده‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا به‌ئاماژه‌ به‌ به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌که‌م دانیشتنی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی هاوکارییه‌ زانستی و ته‌کنۆلۆژیاییه‌کانی ئێران و ڕووسیا، وتی: ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ هه‌یه‌ که‌ ئێران، یه‌کێک له‌ هاوبه‌شه‌کانی ڕووسیا بێت له‌بواری ته‌کنۆلۆژیای ئاسمانیی و به‌رهه‌مه‌کانی پیشه‌سازیی فڕۆکه‌وانی.
ناوبراو هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌نجامی دانوستانه‌کانی له‌گه‌ڵ سۆرێنا سه‌تاری، یاریده‌ری زانستی و ته‌کنۆلۆژیایی سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ په‌راوێزی ڕێوڕه‌سمی کرانه‌وه‌ی پێشانگای هه‌وا فه‌زای مه‌کس2015 له‌ شاری ژۆکۆفسکی له‌نێزیک مۆسکۆ له‌ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا وتی: هاوکارییه‌کانی دوو وڵات له‌مه‌ڕ وزه‌ی ئه‌تۆمی په‌ره‌ ده‌ستێنێ.
راگوزین هه‌روه‌ها به‌ئاماژه‌ به‌توانای فراوانی دوو وڵات بۆ په‌ره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان، وتی: په‌ره‌پێدانی هاوکاریه‌کان له‌بواره‌ جیاجیاکاندا له‌وانه‌یه‌، پیشه‌سازیی ئاسمانی، که‌شتی سازی، هه‌وافه‌زا و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ڕاژه‌کارییه‌ فه‌زاییه‌کان له‌خۆ بگرێت.
شاندی ئێرانی دوێنێ سه‌ردانی پێشانگای ئاسمانیی مه‌کس2015ی کرد که‌ تێیدا ده‌سکه‌وته‌کانی به‌رگریی، ئاسمانی و فه‌زایی به‌سه‌دان کۆمپانیای چل وڵاتی جیهان به‌تایبه‌ت ڕووسیا خراوه‌ته‌ به‌رچاوی هۆگران.
به‌پێی به‌رنامه‌ی ڕاگه‌یێندراو، ده‌ ڕێککه‌وتننامه‌ی به‌رایی و گرێبه‌ستی هاوکاری له‌ڕه‌وتی سه‌فه‌ری چوار ڕۆژه‌ی شاندی ئێرانی که‌ سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ کۆتایی پێ دێ، ئیمزا ده‌کرێت. ... زیاتر
به‌روار: 2015-08-26 | سه‌ردان:1085 | Like: 0

جێگیرکرانی سیسته‌می سیخوڕیی ئیسرائیل له‌سنووری لوبنان

سه‌رچاوه‌ زایۆنییه‌کان هه‌واڵی جێگیرکرانی سیسته‌می سیخوڕیی سوپای ئه‌و رژیمه‌ له‌نێزیک سنووره‌کانی لوبنانیان ڕاگه‌یاند. به‌پێی ڕاپۆری ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌واڵده‌ریی قودس؛ ڕادیۆ رژیمی زایۆنیستی له‌ ڕاپۆرێکدا ڕایگه‌یاند؛ سوپای ئیسرائیل به‌ جێگیرکردنی سیسته‌می سیخوڕیی پێشکه‌وته‌ له‌نێزیک سنووره‌کانی لوبنان، له‌مه‌ودوا ده‌توانێ وێنه‌گه‌لی مه‌یدانی له‌و ناوچانه‌ به‌ده‌ست بێنێ.
له‌و سیسته‌مه‌ پێشکه‌وتووه‌ جگه‌ له‌ ده‌زگه‌کانی ئاگاداریی، له‌ ژمارێک بالۆن بۆ وێنه‌و فیلم هه‌ڵگرتن که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێ.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌رچاوه‌ زایۆنیستیه‌کان، سیسته‌می سیخوڕیی باسکراو بڕیاره‌ له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا له‌سه‌رانسه‌ری سنووره‌کانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ لوبنانو سووریا جێگیر بکرێت.
هه‌روه‌ها سوپای ئیسرائیل بۆ به‌ده‌س خستنی زانیارییه‌کان له‌ لوبنان، به‌ به‌زاندنی به‌رده‌دوامی بڕیارنامه‌ی1701ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، فڕۆکه‌ بێ فڕۆکه‌وانه‌ سیخوڕییه‌کانی به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌سوڕێنێته‌وه‌.
... زیاتر
به‌روار: 2015-08-24 | سه‌ردان:239 | Like: 0

2سه‌ربازی عه‌ره‌بستان له‌یه‌مه‌ن داکوژراون

سه‌رچاوه‌سه‌ربازییه‌کان له‌سوپای سه‌عوودی دانیان داناوه‌له‌سه‌ر کوژرانی دووکه‌س له‌سه‌ربازانی خۆیان دوابه‌دوای په‌لاماری هێزه‌کانی یه‌مه‌نی بۆ سه‌رجیزانی باشووری له‌عه‌ره‌بستان دا. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ماڵپه‌ری ده‌نگ وباسی که‌نالی ئه‌لعاله‌م، له‌کاتی په‌لاماری عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی بۆ سه‌ریه‌مه‌ن تابه‌ئێستا ژمارێک له‌سه‌ربازانی ئه‌م وڵاته‌ له‌په‌لاماره‌کانی تۆله‌ئه‌ستینانه‌ی سوپا وهێزه‌ جه‌ماوه‌ری یه‌مه‌ن دا کوژراون.
هه‌رله‌م حاله‌داسوپا وهێزه‌کانی جه‌ماوه‌ری یه‌مه‌ن دۆێنی له‌ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش داناوه‌ندی سه‌ربازی عه‌ره‌بستانی "غه‌رف ئه‌لشه‌یخ" یان له‌شاری جیزان به‌ته‌واوه‌تی گرته‌ ده‌س خۆیان ودووترۆمبیلی سه‌ربازی سه‌عوودییه‌کانیا ن له‌ناوبرد. له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ ژمارێک له‌هێزه‌کانی سه‌عوودی کوژران وباقی ئه‌وانیش ڕایانکردووه‌. سه‌رچاوه‌یه‌مه‌نییه‌کان جه‌ختیان کرد له‌حالێکداکه‌ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده‌ وبه‌کڕێگیراوانی عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی گه‌ره‌کیان بوو له‌ڕیگای ئاوه‌ڕێ" لودر "دزه‌بکه‌نه‌ نێو ناوچه‌ی مه‌کراس له‌شاری به‌یزا، یه‌که‌کانی تایبه‌تی سوپای یه‌مه‌ن ولێژنه‌کانی ئینقلابی 8 زره‌پۆشی هانر ی ئیماراتی وترۆمبیلێکی سه‌ربازی برادلی ئه‌وانیان له‌ناوبرد و وژماریکی زۆرله‌وانیان کووشتووه‌ وبرینداریان کردوون وژماریکیشیان به‌دیل گرتووه‌. هێزه‌کانی یه‌مه‌نی هه‌روه‌ها له‌گردوپه‌ری چیاکانی قیفه‌ له‌ماره‌ب له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده‌ وبه‌کڕیگیراوانی عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی تێکه‌ڵچوون له‌م تێکه‌ڵچوونه‌دا ژمارێکی زۆری ئه‌ندامانی تاقمه‌ چه‌کداره‌کان کوژران وژمارێکی زۆریشیان برینداربوون. ڕۆژی ڕابردوو،ده‌یان هه‌زارکه‌س له‌خه‌ڵکی یه‌مه‌ن،به‌به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانی به‌ربڵاوله‌سه‌نعا، تاوانکارییه‌کانی ده‌سدرێژکارانی سه‌عوودی وبه‌کڕیگیراوانی ئه‌وانیان له‌یه‌مه‌ن وخستنه‌به‌رپه‌لاماری که‌سانی مه‌ده‌نی بێ سووچ وتاوانیان ئیدانه‌ کرد.به‌شدارانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ هه‌روه‌ها خوازیاری نه‌هێشتنه‌وه‌ی گه‌مارۆی زاڵمانه‌ی سه‌رخه‌ڵکی یه‌مه‌ن بوون که‌له‌پێنج مانگ له‌مه‌و به‌ر تابه‌ئێستا هه‌روابه‌رده‌وامه‌ . ... زیاتر
به‌روار: 2015-08-25 | سه‌ردان:286 | Like: 0

ڤیدیۆی حه‌وته‌

زمانه‌‌كاني‌تري كه‌ناڵي جیهانیی سه‌حه‌ر

زمانه‌‌كاني‌تري كه‌ناڵي جیهانیی سه‌حه‌ر
» خشته‌ی به‌رنامه‌کان

هه‌واڵي زۆربینراو


دوایین هه‌واڵه‌کان یه‌کگرتنه‌وه‌ی تیرۆریستان و زایۆنییه‌کان له‌ سووریا + داعش چه‌کی شیمایی له‌ باکووری سووریا به‌کار هێناوه‌ + ده‌سپێبوونی ئۆپراسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کورد له‌ که‌رکووک + په‌ره‌ی هاوکارییه‌ ناڤۆکییه‌کانی ئێران و ڕووسیا + پێداگریی ئه‌فخه‌م له‌ سه‌ر پاراستنی یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی نێوخۆیی بۆ دیاری کردنی سه‌رۆک کۆماری نوێی لوبنان + پێداگریی ئێران له‌سه‌ر به‌رپرسایه‌تی ئاژانس له‌ پاراستنی به‌ته‌واوه‌تی زانیارییه‌ پۆلێنکراوه‌کان + په‌یامی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی زمانی فارسی + به‌رده‌وام کردنی هاریکارییه‌کانی ئێران و ڕووسیا له‌ به‌شی زانستدا + به‌رده‌وام بوونی خۆپیشاندانی دژه‌ حکومه‌تی له‌ به‌حره‌ین + په‌لاماری سه‌ربازانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سه‌ر ناوچه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی که‌رتی ڕۆژاوا + وشداری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق له‌ حاند ته‌قه‌ کردن له‌ نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ + به‌رگریی ئامانۆ له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکیی له‌گه‌ڵ ئێران + درێژه‌ی تاوانکارییه‌کانی داعش له‌ ئێراق + خه‌مساردیی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق له‌حاند به‌ڵێنییه‌ نه‌وتییه‌کانی + بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵای یه‌مه‌ن ڕێزی گرت له‌ پشتگرییه‌کانی ئێران + روحانی: کۆڕه‌جێژنی ئیمام ڕه‌زا(ع) به‌ستێن خۆشکه‌ری هاودڵی و هاوهه‌ڵوێستیی په‌یڕه‌وانی دینه‌کانه‌ + پیلانگێڕیی ئه‌مریکا بۆ به‌لاڕێدابردنی ڕه‌وتی ناڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕینی ئێراقییه‌کان + پرێس کۆنفرانسی سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌مه‌دان + عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی: ئێران ئاماده‌ی په‌ره‌پێدانی هاوکاریی له‌گه‌ڵ چینه‌ + په‌یامی نووسراوه‌ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵاتووی یه‌مه‌ن + کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری له‌ ئه‌مریکا بۆ داکۆکی له‌ دیپلۆماسی + داوای یاسادانه‌رێکی ئه‌مریکی بۆراگیرانی یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌کان به‌رژیمی زایۆنیستی + بۆمبارانی حه‌دیده‌ی یه‌مه‌ن له‌ لایه‌ن فڕۆکه‌کانی عه‌ره‌بستانه‌وه‌ + داوای لیبیا له‌ کۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ هێرش کردنه‌سه‌ر داعش + داوای فه‌رمانده‌رێکی په‌که‌که‌ له‌ ئه‌ندامه‌کانی پارته‌که‌ی + دیداری جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌گه‌ڵ "ڤیلادیمیر پوتین" + سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران گه‌یشته‌ پیکه‌ن + ڕێککه‌وتنی نوێی ئه‌مریکا و تورکیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش + پیرۆزبایی ساڵڕۆژی له‌ دایک بوونی پڕ خێڕ و به‌خته‌وه‌ریی ئیمام ڕه‌زا(ع) + یه‌که‌مین ئۆله‌مپیادی وه‌رزشی مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت + دووهه‌مین مێهره‌جانی شیعری کوردی "مناڵ و مه‌لووچگ" له‌ ئه‌یوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت + سەفەری سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پارێزگەی هەمەدان + گۆڕانکارییه‌ئاسایشتییه‌کانی سووریا + شاره‌وه‌انی پێشووی به‌غدا وه‌کوو یه‌که‌مین تاوانباری گه‌نده‌ڵی له‌ئێراق به‌زیندان مه‌حکووم کراوه‌ + پیرۆزبایی ساڵوه‌گه‌ری له‌دایک بوونی حه‌زره‌تی ئیمام ڕه‌زا(ع)،ئیمامی هه‌شته‌می شیعه‌کانی جیهان + کوژرانی زیاتر له‌40 ترۆریست له‌باکووری سووریا + ویلایه‌تی: ئێران وچین پێوه‌ندی ستراتژیکیان هه‌یه‌ + ڕۆڵی ئێران له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناوچه‌یی + نەجەفی :ئاژانس دەبێ پاراستنی تۆکمەوتەواوی زانیارییە نهێنییەکان دەستەبەر بکات + هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌لا‌یه‌ن عه‌بادی دژایه‌تی توندی به‌دواوه‌ ده‌بێت + ئیدانەی پەلاماری سەر پەیامنێران و کەسانی سیڤیل لە سووریا لەلایەن ئێرانەوە + 2سه‌ربازی عه‌ره‌بستان له‌یه‌مه‌ن داکوژراون + تیرۆریستان لە سووریا، دەست وپێوەندەکانی ئیسرائیل + ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: هەوڵی تیرۆریستان لە سووریا جێ شه‌ر مه‌زاری یه‌ + جه‌خت له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌ ئێراقییه‌کان بۆ سه‌رماڵ وحاڵی خۆیان + داعش فەرمانبەرانی بنکەی هەڵبژاردنی ئێراقی ئیعدام کرد + جه‌ختی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق له‌سه‌ر گرینگایه‌تی ئازادکردنی پالاوگه‌ی بیجی + ده‌میرتاش: سه‌رانی په‌که‌که‌ بۆ وتووێژ ئاماده‌ن + دانووستانی ئێران له‌گه‌ڵ کڕیارانی ئه‌وروپایی نه‌وت + هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی: نه‌یاریه‌تی کۆنگره‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ریککه‌وتنی ناڤۆکی به‌زه‌ره‌ری ئه‌مریکایه‌ +