چوارشه‌ممه‌ ۲۹ خه‌رمانان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

10 هۆکاریی سه‌ره‌کیی مردن له‌ جیهاندا

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاپۆڕتێکی نوێدا 10 هۆکاری سەرەکی مردنی مرۆڤی لە جیهاندا بڵاو کردەوە که‌ بریتین له‌: 1-نەخۆشیەکانی دڵ: جەڵتەی دڵ و گیرانی ملولەکانی خوێن و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن ، بەپێی ئەم ڕاپۆرتە نەخۆشی دڵ بە سەره‌کیترین هۆکاری مردن دادەنرێت لە جیهاندا و ئەم نەخۆشیانە ساڵانە هۆکارن بۆ گیان لەدەستدانی 8 ملیۆن که‌س لە جیهاندا .

2-جەڵتەی مێشک : ئەمە بە دووەم هۆکاری مردن دانراوە لە جیهاندا بە جۆرێک که‌ ساڵانە 6 ملیۆن که‌س بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە گیان لە دەست دەدەن.

3-نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە و تەنگە نەفەسی و ڕەبۆ و هەستیاری قوڕگ و کۆئەندامی هەناسە ساڵانە هۆکار دەبێت بۆ گیان لەدەستدانی 3 ملیۆن و 500 هه‌زار که‌س .

4-توشبونی سیەکان بە نەخۆشی هۆکار دەبێت بۆ کەم بونەوەی تێپەڕبونی هەوا له‌ بۆریەکانی هەوا و هۆکاری توشبون بەم نەخۆشیەش دەگەڕێتەوە بۆ جگەرە کێشان.

5-سکچون: ڕەنگە سەیر بێت بەلاتانەوە کە ئەم نەخۆشیە هۆکاربێت بۆ مردن ،بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و کۆمەڵێک نەخۆشی هەن کە هۆکارن بۆ توشبون بە سکچون لەوانە نەخۆشیەکانی گەدە و کۆلێرا .

6-ئایدز(نەمانی بەرگری جەستە) :ئەم نەخۆشیە هۆکارە بۆ گیان لە دەستدانی مرۆڤەکان لە جیهاندا و ساڵانە توشبون بەم نەخۆشیە دەگاتە ملیۆن و نیوێک مرۆڤ لە جیهاندا .

7-شێرپەنجەی سی: ساڵانە ڕێژەی 1.4 ملیۆن مرۆڤ بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە گیان لەدەست دەدەن بەپێی سەرژمێری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.

8-سیل: ئەم نەخۆشیە زۆر ئاسان دەگوازرێتەوە و بە پلەی هەشتەم دێت بۆ هۆکاری گیان لەدەستدانی مرۆڤ .

9-شەکرە: لەگەڵ ئەوەی ئەم نەخۆشیە چەند جۆرێکی هەیە ، ئەویش بەهۆی کەم بونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی ئەنسۆلین لە خوێندا و بەمەش شەکری ناو خوێن ناسوتێت ،ئەم نەخۆشیە هۆکار دەبێت بۆ توشبون بەچەند نەخۆشیەکی دیکە وەک نەخۆشیەکانی گورچیلە و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.

10-ڕوداوەکانی هاتووچۆ: لەگەڵ ئەوەی ئەم هۆکارەی مردن پەیوەندی نیە بە توشبون بە نەخۆشیەوە بەڵام بەهۆکاری دەیەم هاتوە بۆ گیان لەدەستدانی مرۆڤ لە ڕٍیزبەندی ئەو شتانەی هۆکارن بۆ مردن.


په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
چاپي كه
به‌روار: 2015-06-05 | په‌نجه‌ره: تازه‌ترین زانیارییەکان | سه‌ردان: 877 | Like: 0