سێشه‌ممه‌ ۲۱ سه‌رماوه‌ز ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

دڵ و ده‌مارێکی ئارام به‌ ره‌یحان


لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشان ده‌دا خواردنی ره‌یحانه‌ بۆ ته‌واوی سروشت و ئیشتیاکان باشه‌ و یاره‌مه‌تیه‌کی زۆر به‌ ته‌ندروستی نۆرۆنه‌کانی مێشک ده‌دا.
تازه‌ترین لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستوه‌ران نیشان ده‌دا که‌ ره‌یحانه‌ ئانتی ئۆکسیدانی وای هه‌یه‌ که‌ یارمه‌تیی به‌ سڵامه‌تی و هێدی کرد‌نه‌وه‌ی ده‌مار و ره‌وان ده‌دا.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ هه‌روه‌ها نیشانی داوه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی‌ سه‌بزی و به‌ تایبه‌ت ره‌یحان ده‌خۆن، که‌متر تووشی گیرانی ده‌مار و گرژیی ده‌روون ده‌بن و باشتر ده‌توانن بریار بده‌ن‌ و زۆریش سه‌رو رووخۆشن. شیاوی باسه‌ له‌ دروست کردنی زۆرێک له‌ ده‌رمانه‌کان به‌ تایبه‌ت ده‌رمانه‌کانی ده‌مار و ده‌روون، که‌ڵک له‌ گه‌ڵای ره‌یحان وه‌رده‌گیردرێ و هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌ڵایه‌ بۆ برینی مێشکیش زۆر سودمه‌نده‌ و خولی ده‌رمانی نه‌خۆشانی روحی و ئه‌و که‌سانه‌ی خه‌مۆکیان هه‌یه‌، که‌م ده‌کاته‌وه‌.


په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
چاپي كه
به‌روار: 2013-03-24 | په‌نجه‌ره: تازه‌ترین زانیارییەکان | سه‌ردان: 439 | Like: 0