سێشه‌ممه‌ ۲۱ سه‌رماوه‌ز ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

شیری وشتر چارەسەر و دەرمانە

پسپۆران چاوەڕێی داهاتوویەكی گەورە بۆ شیری وشتر دەكەن و دەڵێن سوود و بەرژەوەندیی خۆراكیی زۆری هەیە و دەكرێ بكرێتە پێكهاتەی سەرەكی چەندین جۆر خۆراك.

سەنتەری توێژینەوەكان لە كارگەی ئیمارات بۆ بەرهەمهێنانی شیری وشتر، رایگەیاندووە: شیری وشتر بەشێكی گرنگە لە خۆراكی دەوارنشینەكان كە ئەوان لە هاویندا رووبەڕووی گەرمایەكی بەهێزی بیابان دەبنەوە.  لەسەر سوودەكانی شیری وشتر و ئەنجامەكان توێژینەوەی زۆر كران و جێگەی دڵخۆشی بوون لە بەرئەوەی ئەو شیرە زۆر تەندروستە و سەرچاوەیەكی سەرەكییە بۆ وزە سروشتییەكان و گەشەكردنی بەكتریای بەسوودی نێو لەشی مرۆڤ.  شیری وشتر تایبەتمەندییەكی‌دیکەی هەیە كە ئاسان هەرس دەكرێت و ڤیتامین سی پێویستی بۆ لەشی مرۆڤ تێدایە و بەوەش یارمەتیدەری گەشەكردنی توانای بەرگریی لەشە و نیشانەكانی پیری دوادەخات.


په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
چاپي كه
به‌روار: 2013-02-14 | په‌نجه‌ره: تازه‌ترین زانیارییەکان | سه‌ردان: 439 | Like: 0