چوارشه‌ممه‌ ۲۹ خه‌رمانان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

سەبزییە گەڵا سەوزەکان دژی نەخۆشییەکانی دڵ و قەڵەوین



دەرەنجامی سێ توێژینەوە نیشان دەدا کە خواردنی سەبزی یارمەتیی بە تەندروستیی دڵ دەدات و مەترسیی توشبوون بە قەڵەویی و شەکرە کەم دەکاتەوە.
بەپێی راپۆرتی مێدیکاڵ نیوز تودێی، سێ توێژینەوە کە لەمدواییانەدا لەلایەن توێژەرانی زانکۆی کەمبریج و ساوت هەمپتۆن لە ئینگلیس ئەنجام بووە، نیشان دەدا سەبزی وەک ئەسپەناغ، کاهو و کەرەوز دەوڵەمەندن بە مادەیەکی شیمیایی بە ناوی نیترات کە یارمەتیی بە تەندروستیی دڵ دەدەن و مەترسیی توشبوون بە قەڵەویی و شەکرە کەم دەکەنەوە.
لە توێژینەوەی یەکەمدا کە لە گۆڤاری FASEB بڵاو کراوەتەوە، توێژەران تێگەیشتن کە خواردنی زۆرتری سەوزەی دەوڵەمەند بە نیترات، وروژاندنی هۆرمۆن ئێریترۆپویتین کە لە لایەن گەدەو گورچیلە دروست دەبێ، دادەبەزێنێ. ئەم هۆرمۆنە رێژەی خڕۆکە سوورەکانی جەستە رێک دەخات.
دەرەنجامی ئەم توێژینەوەیە هەروەها نیشان دەدات کە خواردنی زۆرتری سەوزەکانی دەوڵەمەند بە نیترات دەتوانێ بە کەمکردنەوەی خرۆکە سوورەکان رێگە لە خستبوونەوەی خوێن بگرێت.
هەروەها توێژەران دەڵێن دەرەنجامی ئەم لیکۆڵینەوەیە دەتوانێ بوار بۆ دۆزینەوەی ریکارێکی باشتر بۆ گەیاندنی ئۆکسیژێن بە خانەکانی لەش هەموار بکات.
لەلایەکی دیکەشەوە بەرزبوونەوەی رێژەی چەوریی قاوەیی پەیوەندیی بە دابەزینی مەترسیی قەڵەویی و شەکرە هەیەو توێژەران بەو ئاکامە گەیشتوون کە زیادکردنی نیترات بە خۆراک دەتوانێ پاریزگاری لە مرۆڤ لە بەرامبەر تووشبوون بە قەڵەویی و شەکرە بکات.


په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
چاپي كه
به‌روار: 2014-12-08 | په‌نجه‌ره: تازه‌ترین زانیارییەکان | سه‌ردان: 820 | Like: 0