چوارشه‌ممه‌ ۲۹ خه‌رمانان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

زپیکەی سەر هەربەشێک لە روخسار نیشانەی بوونی گرفت لە ئەندامێکی جەستە دایە


لە توێژینەوەیەکدا و بە گوێرەی ئەو وێنەیە، زیپکەی سەر هەر بەشێک لە روخسار نیشانەی بوونی گرفت لە یەکێک لە ئەندامەکانی جەستە دایە کە بریتین لە :
1و7و9 : دەگەڕێتەوە بۆ سەر بوونی گرفتی هەرس کردن  لە ریخوڵەی بچوک و گەدەو ریخۆڵەی گەورە. بۆ چارەسەریی ئەم گرفتە باشترە خواردنی فەست فودەکان وەک سۆسیس و کاڵباس کەم بکرێتەوەو زۆرتر سەبزی تازە بخۆن.
3، (سی) : زۆرتر بە هۆی خواردنی خۆراکی چەور و هەستیاری بە خۆراکە. بۆ پشودان بە سییەکان باشترە رۆژانە 30 خولەک وەرزشی سووک ئەنجام بدەن.
2و5و6(گورچیلە، میزڵدان  و کیسەی زراو):  هەرچەشنە زیپکە یا رەشبوونی بن چاو دەگەڕێتەوە بۆسەر بوونی گرفت لە گورچیلەدا کە زۆرجاریش بەهۆی گرفتی کەم ئاوییە. زیپکەی کەلێنی چاو پەیوەندیی بە کیسەی زراو هەیە.
4(دڵ) : ئەگەر لەسەر برۆ و سەر لێو زیپکەی هەیە، حەتمەن پاڵپەستۆی خوێن چێک بکەن.
8( سیستەمی کۆئەندامی هەناسە): کیشانی جگەرە و ئالێرژی وەرزیی و هاتووچۆ لە شوێنی پیس هۆکاری سەرەکیی دەردانی زیپکە لەم شوێنەیە.
9(تەنیشت لێو)، زیپکەی سەر ئەم شوێنە پێویستیی بە تاقیکردنەوەو سۆنۆگرافی هەیە.
11(پانکراس)، بوونی زیپکە لەم شوێنە بەهۆی تووشبوون بە گرفتی ئەنسۆلین و قەندی خوینە. باشترە خواردنی قەند و شیرنی کەم بکرێتەوە.
ئەگەرچی لەوانەیە زۆر کەس لە چەند شوێنی روخساریان زیپکەی لێ بێت یا هەمیشە وەک ئەو وێنەیە نەبێت، بەڵام باشترە ئەوەش بزانن نابێ دەست لە زیپکە وەردەن، پێش ئەوەی بۆخۆتان دەست بکەن بە دەرمان کردن ئەم گرفتە، حەتمەن سەردانی پزشک بکەن.


 


په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
چاپي كه
به‌روار: 2014-12-28 | په‌نجه‌ره: تازه‌ترین زانیارییەکان | سه‌ردان: 825 | Like: 0