یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

دەرمانە سروشتییەکان بۆ دابەزاندنی سترێس و دڵەڕاوکێی


ئێوە تووشی دڵەڕواکێی بوون، نیگەرانن و سترێستان هەیە، ناتوانن بە باشی هەناسە بدەن، بیرو زەینتان ئاڵۆزەو دەخوازن کەمێک ئارام بگرن... لێردەدا چەند رێکاری غەیری دەرمانی بۆ چارەسەریی گرفتی سترێس لە تەکنیکی زەینیی –جەستەیی'ەوە بگرە هەتا تەواوکەرەوە و چای هێوەرکەرەوەتان پێشکەش دەکرێ. هەندێکیان چارەسەری خێران و هەندێکیشیان لە درێژماوەدا سودیان دەبێ:
ئۆستوخۆدوس یا(:(Lavender عەتری ئۆستوخۆدوس وروژێنەری هەست و دژە هەوکردنە. توێژینەوەیەک لە یونان نیشان دەدا ئەو کەسانەی تووشی ئازاری ددان بوون، ئەگەر بۆنەکەی هەڵمژن، کەمتر تووشی دڵەڕاوکێی دەبن.
هەناسەتان راگرن!: بۆ ئەنجامدانی تەکنیکی هەناسەدانی 4-7-8، سەرەتا هەناسەتان بە تەواوی دەردەن. ئەو کات لە رێگای لوت بە بژرادنی 4 ژمارە هەناسە هەڵکێشن. هەناسەتان بۆ 7 ژمارە راگرن. ئێستا بە ئارامیی هەناسەتان لە رێگای زارەوە بە 8ژمارە دەردەن. لانیکەم رۆژێ دوو جار ئەم تەکنیکە ئەنجام بدەن.
بە خێرایی خۆراکێک بخۆن: کاتێک تووشی سترێس دەبن، لەوانەیە قەندی خوێنتان دابەزیبێ. باشترین کار خواردنی نێوان ژەمێک وەک چەند دەنک گوێز، یا چاکلێتێکی تاڵ ، پەرداخێک ئاو یا کۆپێک چای کوڵیوە.
ئۆمێگا 3ی بخۆن: رۆنی ئۆمێگا 3 سودی بۆدڵ هەیەو بەرگریی لەتووشبوون بە خەمۆکی دەکا. کارناسان رادەسپێرن ئۆمێگا 3 لەڕیگای خۆراکەوە وەرگرن. رۆنی ماسی وەک سالمۆن باشترین سەرچاوەی ئەسیدی چەورە.


 


په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
چاپي كه
به‌روار: 2014-11-11 | په‌نجه‌ره: تازه‌ترین زانیارییەکان | سه‌ردان: 836 | Like: 0