یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

دامه‌زرانی كه‌نا‌ڵي‌ کوردیي سه‌حه‌ر


كه‌نا‌ڵي‌ کوردی له‌به‌رواري‌ پێنجی گه‌لاوێژی ساڵی 1367 ی کۆچيی هه‌تاوی ، کاری خۆی به‌کاتژێرونێوێك‌ به‌رنامه‌ی شه‌وانه‌ده‌ست‌پێ کرد. ماوه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌كاني‌ كه‌نا‌ڵي‌ کوردیي سه‌حه‌ر له‌رۆژی 10/02/79 دا بوو به دوو‌کاژێر و له‌/11/81 به‌زیاتر بوونی ماوه‌ی کاژێريك چالاکی خۆی په‌ره‌پێدا. هه‌روه‌ها به‌زیاتر بوونی سی خوله‌ک ماوه‌ی به‌رنامه‌کانی، له‌به‌رواري‌ 01/01/83 دا، له‌سه‌ره‌تای گه‌لاوێژی ساڵی 1384 را هه‌تا دامه‌زرانی کاناڵی دووهه‌می ته‌له‌فیزیۆنی سه‌حه‌ر، سه‌رجه‌م 240 خوله‌کی به‌رنامه‌له‌دوو به‌شی دوو کاژێره‌‌دا هه‌بوو. پاش دامه‌زرانی کاناڵی دووهه‌می ته‌له‌فیزیۆنی سه‌حه‌ر له‌یازده‌ی به‌فرانباری 1388 دا ماوه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی بوو به‌کاتژێر له‌شه‌وانه‌رۆژ دا له‌دوو به‌شی به‌یانییان (چوار کا‌ژێر) و شه‌وانه‌(پێنج کا‌ژێر) که‌له‌کاناڵی دووهه‌می ته‌له‌فیزیۆنی سه‌حه‌ر را بڵاو ده‌بێته‌وه‌.
ئه‌رک و ئامانجه‌کانی كه‌نا‌ڵي‌ کوردیي سه‌حه‌ر
ئامانجی سه‌ره‌کی و تایبه‌تيی كه‌نا‌ڵي‌ کوردیي سه‌حه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ده‌گرێته‌به‌ر:
1- پته‌و کردنی هاودڵی و متمانه‌و پێک‌هێنانی هاوڕایی له‌نێوان موسوڵمانانی ئێران و بینه‌رانی كه‌نا‌ڵي‌ کوردیي سه‌حه‌ر به‌تایبه‌ت جه‌ماوه‌ري‌ کوردستانی عێراق و هه‌روه‌ها ئاماده‌کردنی بواری ئالوگۆڕی که‌لتوریی به‌پشت ‌به‌ستن به‌پێشینه‌هاوبه‌شه‌کانی که‌لتوریی، ئایینی و ...
2- ناساندنی ئێرانی ئیسلامی و مێژوو، که‌لتوور و سه‌رنجگه‌‌سروشتییه‌کان و راکێشانی توریسم و هه‌وڵ‌دان بۆ ناساندنی که‌لتوور و داب و نه‌ریتی ئێرانی
3- به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌به‌رامبه‌ر که‌لتووری غه‌یری‌ئیسلامی له‌جیهانی ئیسلام دا و ليكدانه‌وه‌ي سیاسه‌ته‌ئیستیعمارییه‌کان و له‌قاودانی ئامانجه‌كاني ئیستکبار و زایۆنیه‌‌كان
4- راگه‌یاندنی دروست و ته‌فسیریی هه‌واڵ و رووداوه‌کانی عێراقی داگیرکراو به‌تایبه‌ت ناوچه‌ي‌ کوردستانی عێراق، جیهانی ئیسلام و سه‌رانسه‌ری جیهان
5- له‌قاودانی بانگه‌شه‌ی نه‌رێنيي‌ ئیستکباری جیهانی دژ به‌جیهانی ئیسلام
6-بانگه‌شه‌کردن و ناساندنی که‌لتووری ده‌وڵه‌مه‌ندی ئیسلام به‌جیهانییان
7- نیشان‌دانی کاردانه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته‌کانی نیزام و ئینقلابی ئیسلامی ئێران و بڵاو کردنه‌وه‌ی بیروڕای بناغه‌دانه‌ری خوا لێ ‌خۆش‌بووی کۆماری ئیسلاميی ئێران، حه‌زره‌تی ئیمام خومه‌ینی (ره‌) و هه‌روه‌ها ليكدانه‌وه‌ي‌ هه‌ڵوێستی رێبه‌ریمه‌زني ئينقلاب
8- دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌و بوختانگه‌له‌ي‌ که‌میدیا بیانییه‌کان بو رواڵه‌تی رووناکی ئیسلام ده‌كه‌ن
9-باس کردن و ليكدانه‌وه‌ي‌ ئه‌نجامی مه‌ترسی‌داری بوونی ئه‌مریکا له‌رۆژهه‌ڵآتی ناوه‌راست دا
10- به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ گومانه‌ئایینیه‌کانی دوژمنانی یه‌کگرتوویی جیهانی ئیسلام له‌ناوچه‌دا و هه‌وڵ‌دان بۆ پته‌و کردنی یه‌کێتی شیعه‌و سوننه‌و هه‌روه‌ها پیلانه‌کانی جیاکه‌ره‌وه‌ی قه‌ومی
11- راگه‌ياندني‌ تێبینی بینه‌ران سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامه‌نه‌رێنيه‌كاني‌ په‌یوه‌نديی سیاسی، سه‌ربازی و ئابووری وڵاتان له‌گه‌ڵ رژێمی داگیرکه‌ری قودس
12-. هه‌وڵ‌دان له‌پێناوی ناساندنی که‌لتوری، ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی و داب و نه‌ریتی هاوبه‌شی کورده‌کانی ئێران و عێراق به‌پاراستن و رێزگرتنی بایه‌خه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، سه‌ربه‌خۆیی و پاراستنی سنوری دوولایه‌نه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌و ناسیاویی کورده‌کان له‌گه‌ڵ ئاخێزگه‌مێژووییه‌کان که‌ له‌راستی دا له رووي روحی و ئایینیه‌وه هۆگری ‌ئێرانن

بینه‌ره‌تایبه‌ته‌کان‌و ئه‌وناوچانه‌ي‌كه‌نا‌ڵي‌ کوردیي سه‌حه‌ر ده‌يانگرێته‌وه
كه‌نا‌ڵي‌ کوردیي سه‌حه‌ر به‌به‌هره‌وه‌رگرتن له‌توانایی بڵاوکردنه‌وه‌له‌مانگی‌ده‌ستکردی هات‌بێرد و ئاسیاسه‌ت ، ناوچه‌یه‌کی به‌ربڵاو بریتی له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و قه‌فقاز، به‌شێک له‌باکووری ئه‌فریقا و ئوسترالیا و هه‌روه‌ها سه‌رانسه‌ری وڵاتانی هیند و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و... ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام بینه‌ره‌تایبه‌ته‌کانی ئه‌م كه‌نا‌ڵه‌‌کوردزمانانی کوردستانی عێراق و هه‌موو کوردزمانانی دانیشتووي ‌سه‌رانسه‌ری جیهانن.
دوو كلكه‌ري‌ : 200 واتيی سلێمانی و مه‌ریوانیش به‌رنامه‌کانی كه‌نا‌ڵی کوردیي سه‌حه‌ر بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌هه‌لي‌بینینی ئه‌م كه‌نا‌ڵه‌له‌ناوچه‌سنورییه‌کانی ئێران وه‌ک سه‌رده‌شت و بانه‌ده‌ڕه‌خسێنێ.
کاتژمێر و ماوه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌کان
ئێستاكه‌كه‌نا‌ڵی کورديی سه‌حه‌ربه‌تێكرايي 9 کاژێر له‌دوو به‌شی:
ئه‌لف :به‌یانان: کاتژمێر 8:00 هه‌تا 12:00
بێ:شه‌وانه‌: کاتژمێر 18:00 هه‌تا 23:00 به‌کاتی تاران به‌رنامه‌كاني بڵاو  ده‌كاته‌وه.ئه‌م ماوه‌یه‌له‌ناوچه‌ی هۆگردا رێککه‌وته‌له‌گه‌ڵ کاتژمێر 8:30 هه‌تا 12:30 (له‌به‌شی به‌یانییدا) و 18:30 هه‌تا 23:30 (له‌به‌شی شه‌وان‌.
كه‌نا‌ڵی سه‌حه‌ر، ئێستاكه به‌وه‌ده‌ست هێنانی پله‌ی پێنجه‌م له‌نێوان زیاتر له‌میدیای کوردزمانی چالاک و جێی سه‌ره‌نجی خه‌ڵکی کوردستانی عێراق، پێگه‌یه‌کی ئیستراتێژيی له‌گۆره‌پاني‌ به‌ربه‌ره‌کانێي نێوان میدیاکاني ئه‌م‌ ناوچه‌یه‌‌ده‌ست كه‌وتووه‌‌، که‌ده‌توانێ وه‌ک میدیایه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوو له‌گواستنه‌وه‌ی بیروڕای سیاسی و ئایینی ئێرانی ئیسلامی رۆلی خۆی بگێڕێ. نوێترین راپرسی به‌ڕێوه‌چوو له‌لایان ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی راديووته‌له‌فزيوني‌ ئێران له‌خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 87 دا تیشک ده‌خاته‌سه‌ر ناسراو بوونی كه‌نا‌ڵی جیهانيی سه‌حه‌ر له‌نێوان %3/79ی وه‌ڵام‌ده‌راني‌پرسیاره‌کانی راپرسیه‌كه‌ و هه‌روه‌ها به‌هره‌وه‌رگرتن‌ له‌%9/64 بینه‌ر له‌نێوان ئه‌م که‌سانه‌دا، که‌%47/51ی گشت وه‌ڵام‌ده‌ره‌کان پێک دێنیت. ئه‌م راپۆرته‌هه‌روه‌ها نیشان ده‌دات %6/26ی ئه‌م که‌سانه‌ش که‌ بینه‌ری سه‌حه‌رنین هۆیه‌كه‌ي ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ  نه‌بوونی ده‌زگای پيويستي وه‌رگرتن. گرینگترین خاله‌به‌هێزه‌کانی ئه‌م كه‌ناڵه‌‌له‌روانگه‌ی بینه‌رانه‌وه، یه‌که‌م بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلمی سینه‌مایی و زنجیره‌به‌رنامه‌(%3/49) و دووهه‌م وه‌رگێڕانی ورد و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌کارگێڕانی به‌هێز (وه‌رگێر، وێژه‌ر و...) (%1/40) دیاری کراوه‌.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌%8/97ی بینه‌رانی سه‌حه‌ر، فیلم و زنجیره‌بڵاو کراوه‌کانی‌كه‌ناله‌كه‌ ده‌بینن و ئه‌م فیلم و زنجیرانه‌ پله‌ی یه‌که‌می ‌ره‌زامه‌ندییان له‌‌نێوان به‌رنامه‌کانی سه‌حه‌ر دا به‌راده‌ی %9/93 به‌ده‌ست هێناوه‌. راپۆرتی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی راديووته‌له‌فزيوني ئيران له‌کۆتایی دا تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر ئاماری راده‌ی ره‌زامه‌نديی بینه‌رانی ئه‌م كه‌ناله‌‌له‌گشت به‌رنامه‌کانی سه‌حه‌ر و ئه‌نجامی ئه‌م راپرسییه‌رێژه‌ی %4/54 مان له باره‌ي‌ره‌زامه‌ندی وه‌ڵام‌ده‌ره‌کانه‌وه پيشان ده‌دا. به‌پێی راپۆرتێکی راگه‌یاندراوی به‌ڵگه‌مه‌ند پێشوازيی بینه‌رانی كه‌نا‌ڵی سه‌حه‌رله‌کوردستانی عێراق هێنده‌يه كه له‌كاتي بڵاوبوونه‌وه‌ی فیلم و زنجیره‌به‌رنامه‌کاني هات و چۆی خه‌ڵک له‌شه‌قام و کۆڵانه‌کانی شاره‌جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌به‌چه‌شنێکی به‌رچاو که‌م ده‌بێته‌وه‌یان به‌پێی راپۆرت و وتوويژيك كه له گه‌ل ‌بینه‌رانداكراوه‌ ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار له‌قوتابخانه‌کانيش دا له‌ نێوان قوتابییه‌کان و مامۆستاکاندا باسی فیلم و زنجیره‌كاني شه‌وی رابردووی كه‌نالي‌ سه‌حه‌ر ده‌كرێت‌‌. ئاشکرایه‌که‌گه‌ڵاڵه‌رێژی و گه‌شه‌ی به‌رهه‌م هێنانی فیلم و زنجیره‌ی تایبه‌ت بۆ بینه‌رانی کورد و ته‌با له‌گه‌ڵ که‌لتوور و پێداویستییه‌کانی بینه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات کاریگه‌ريی له‌سه‌ر راکێشانی بینه‌رانی ته‌له‌فیزیۆن له‌کوردستانی عێراق دا هه‌یه‌.
سه‌رباري‌ هه‌مووگرفته‌كان به‌سه‌ره‌نج داني ئه‌وه‌ي كه كه‌نالي‌ سه‌حه‌ربه‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆی له‌ چوارچێوه‌ی کلتووری ئیسلام نه‌چۆته‌ده‌ر و له‌هه‌ندێ بابه‌تی درۆ بۆ راکێشانی بینه‌ر که‌میدیاكاني‌تر‌ به‌کاری دێنن که‌ڵک وه‌رناگرێت، سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه‌بۆ راديووته‌له‌فزيوني‌ ئێران.             وه‌رگرتنی هه‌ستی نزیکایه‌تی که‌لتووری، ته‌ندروستیی ئاکار، پاراستنی سنوری ئایینی و رێزگرتنی بینه‌رانی کوردزمان له‌به‌رنامه‌کانی كه‌نا‌ڵی سه‌حه‌رله‌و بابه‌تانه‌ن که‌زۆرجار له‌لایه‌ن بینه‌رانی ئه‌م كه‌نا‌ڵه‌را وه‌ک هۆی سه‌ره‌نجداني‌ له‌راده‌به‌ده‌ری بینه‌رانی كه‌نالي‌ جیهانيی سه‌حه‌ر له‌کوردستانی عێراق به‌به‌رنامه‌کانی ئه‌م كه‌نا‌ڵه‌ راگه‌یاندراوه‌.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بابه‌ته‌نه‌ك هه‌ر‌له‌باره‌ی به‌شي كورديي‌ كه‌نا‌ڵی سه‌حه‌ره‌وه‌به‌ڵکو له‌باره‌ی به‌شه‌كان وزمانه‌كاني دیکه‌شيه‌وه هه‌ر راسته‌‌و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م به‌شانه‌ هیوادارن بتوانن وێڕای که‌لک وه‌رگرتن له‌ره‌وت و پيوه‌ره‌ باوه‌كاني بواري‌ میدیایی له جيهاندا به‌رنامه‌گه‌ليكي شیاوئاراسته بكه‌ن و وه‌ك نوێنه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئیسلام رۆڵ و ئه‌رکی پێسپێردراوی جیهانیی خۆیان به‌جێ بێنن.
داڕشت و ته‌وه‌ره‌ی بابه‌ته‌کان
داڕشتی به‌رنامه‌کانی كه‌نا‌ڵی سه‌حه‌ر هه‌م له‌بواری بابه‌ت و هه‌م له‌بواری شێوازه‌کانی به‌رنامه‌سازییه‌وه‌داڕشتێکی هه‌مه‌ڕه‌نگی هه‌یه‌.
كه‌نا‌ڵی جیهانيی سه‌حه‌ر بۆ راگه‌یاندنی په‌یامه‌کانی خۆی ته‌نیا پشت به‌بابه‌ته‌سیاسییه‌کان نابه‌ستێ.
به‌م جۆره‌نه‌ك هه‌ر‌سیاسه‌ت، به‌ڵکو که‌لتوور،بابه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئابووری و... گشت ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌بينه‌راني هۆگریيني‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کرێ.
هه‌روه‌ها ئه‌م میدیایه‌شێوازی به‌رنامه‌سازیی جۆراوجۆر ده‌کار ده‌هێنێت که به‌شێک‌ له‌وانه بريتين له: هه‌واڵ، به‌رنامه‌کانی کۆبوونه‌وه‌و وتووێژ. شێوازه‌ نومایشییه‌کان وه‌ک فیلم و زنجیره‌به‌رنامه‌، به‌رنامه‌هه‌مه‌ڕه‌نگه‌کان، كليپ، کێبه‌کێ و ... ‌..
کاری راگه‌یاندنی هه‌واڵ و رووداوه‌کان به‌چه‌شنی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵ، شی کاریی،راپۆرته‌هه‌واڵده‌رییه‌کان، کۆبوونه‌وه و وتووێژه‌ سیاسی، که‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت و رووانگه‌ی سه‌رقال که‌ریش به‌چه‌شنی بڵاو کردنه‌وه‌ی فیلم و زنجیره‌به‌رنامه‌و کێبه‌رکێ دابین ده‌کرێت.
كه‌نالي‌ جیهانيی سه‌حه‌ر زۆر جه‌خت ده‌کا له‌سه‌ر پێویستیی دۆزینه‌وه‌ی رووانگه‌ی میدیایی له‌ئاستی "که‌لتوورسازیی"دا. که‌لتوورسازی له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌کاندا وه‌ك‌(به‌رهه‌م هێنان و بڵاو بوونه‌وه‌‌ي راسته‌وخو) سه‌رنجي ده‌درێتێ‌.
له‌لايه‌كي‌تره‌وه‌‌كه‌نا‌ڵی جیهانيی سه‌حه‌ر بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی خۆی به‌م شێوازه دابین ده‌کات:
1- به‌رهه‌م
به‌م ئاراسته‌یه‌كه‌نا‌ڵه‌كه‌ به‌پێشکه‌ش کردنی گه‌ڵاله‌‌ي پيشنياركراوي خوي  به‌جێگری سه‌روكي راديوته‌له‌فزيوني ئيران له به‌شي‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوریدا گه‌ڵاله‌كه په‌سه‌ن ده‌كاو ئينجا هه‌نگاو بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌رنامه‌كه‌هه‌ڵده‌گرێت‌.
2- وه‌رگێڕاني به‌رنامه‌کان
سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ی خوراكي به‌رنامه‌کانی ئه‌م كه‌نا‌ڵه‌‌، وه‌رگرتنی به‌رنامه‌کانی به‌رهه‌م هێنراوي شه‌به‌که‌ناوخۆییه‌کانی ك.ا.ا و تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌کانی پیاده‌كردن، وه‌رگێڕان و دوبله‌یان ژێرنووسی به‌رنامه‌کان به‌زمانی کوردی و له‌کۆتاییدا ئاماده‌کردنیان بۆ بڵاوبوونه‌وه‌يه‌.
هه‌نوکه‌فیلم و زنجیره‌به‌رنامه‌کانی شه‌به‌که‌ ناوخۆییه‌کانی راديووته‌له‌فزيوني‌ ئيران له‌لایه‌ن كه‌نا‌ڵی سه‌حه‌ري‌ کوردییه‌وه‌دوبله‌ ده‌کرێت و بڵاو ده‌بێته‌وه‌و به‌گه‌رمي  له‌لایه‌ن بينه‌راني ئه‌م كه‌نا‌ڵه‌‌وه‌پێشوازێکی لێ ده‌كريت .
داڕشتی گرینگترین به‌رنامه‌کانی كه‌نا‌ڵی سه‌حه‌ري‌ کوردی بریتین‌له‌:
ده‌نگ‌وباس
‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگ‌وباس و رووداوه‌کانی ئێران، عێراق، وڵاتانی عه‌ره‌بی، جیهانی ئیسلام و گشت وڵآتانی جیهان به‌پێی گرینگیی، پێویستی و داخوازیي  بینه‌ره تایبه‌تیه‌كاني‌ ئه‌م كه‌نا‌ڵه‌یه ،ئه‌مه جياله‌بڵاوكردنه‌وه‌ي‌ راپۆرتی هه‌واڵنێرانی كه‌نا‌ڵه‌كه له‌شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانیه‌وه. هه‌روه‌ها به‌سه‌ره‌نج داني ‌ئه‌م بوچوونانه‌ي که‌له‌باره‌ي‌ جێگه‌و رۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گۆرانکارییه‌کانی ئێستای جیهان دا و هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی ناوخۆیی له‌ئارا دایه‌، ئه‌م كه‌نا‌ڵه‌‌هه‌وڵ ده‌دات هه‌تا به‌روون‌کردنه‌وه‌ی ورد، دروست و خێرا له‌            مه ڕ رووداوه‌کانی ئێرانی ئیسلامی زه‌ینی بینه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به نێگه‌تیو نیشان‌دان و به‌ربه‌ره‌کانیی دوژمنانه‌ی میدیاکانی جیهانی ئیستکبار بکاته‌وه.
هه ڵبژارده ی رۆژنامه كان
له‌‌م به‌رنامه‌یه‌دا گرینگترین سه‌ردێر و وتاري مالپه‌روروژنامه‌كاني  ئێران، ناوچه‌ی به‌رمه‌به‌ست و جیهان هه‌ڵده‌بژێردرێ و به‌ئاگاداريی بینه‌ران ده‌گه‌یێندرێت. هه‌وڵی به‌رهه‌م‌هێنانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌که‌به‌چه‌شنی رووتین و رێک‌وپێک بڵاو ده‌بێته‌وه‌پته‌و کردنی راده‌ی زانیاری و روانینی بینه‌ران له‌بابه‌ت رووداوه‌کان، په‌ره‌پێدانی بازنه‌ی زانیاریی و پێک هێنانی بواری روانینی تشيكارانه له ئاستي به‌گۆڕانکارییه‌کانی جیهانه‌.

 

زایه‌ڵه‌
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌که‌گرینگترین به‌رنامه‌ی سیاسی كه‌نا‌ڵی کوردییه‌و هه‌موو هه‌فتان له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌نديی راسته‌وخۆی ستۆدیۆیی دا بڵاو ده‌کرێته‌وه‌، وێرای بانگهێشتنی راسته‌وخۆی کارناسان و پێک‌هێنانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌کارناسانی ناوچه‌ی به‌رمه‌به‌ست... بابه‌ته‌سیاسیه‌كاني‌ رۆژ له‌کوردستانی عێراق  ده‌خاته‌به‌ر باس‌و لێکۆڵینه‌وه.

سه‌حه‌ر و بینه‌ران
له‌راستی سه‌حه‌ر و بینه‌ران پردی په‌یوه‌ندیی نێوان كه‌نا‌ڵی سه‌حه‌ر و بینه‌ره‌کانیه‌تی. له‌‌م به‌رنامه‌یه‌دا که‌تێکه‌ڵێکه‌له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ته‌له‌فیزیۆنی و ئه‌و به‌شانه‌ی‌له‌پێش دا ئاماده‌کراون داخوازیی، پێشنیار و ره‌خنه‌ی بینه‌ران ده‌خرێته‌به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌و هه‌وڵ ده‌درێت به‌پێک‌‌هێنانی په‌یوه‌نديی راسته‌وخۆ له‌نێوان بینه‌ران و كه‌نا‌ڵه‌كه دا په‌یوه‌ندییه‌کان پته‌وتر بکرێن. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌به‌شی جیاوازی تریشی وه‌ک ناساندنی به‌رهه‌مه‌نوێیه‌کانی كه‌نالي‌ سه‌حه‌ر و گشت به‌شه‌کانی ده‌نگ و ره‌نگ و راپۆرت و په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ بینه‌ران به‌ئاماده‌بوونی که‌سایه‌تییه‌به‌ناوبانگه‌کانی وڵات، سینه‌ما، ته‌له‌فیزیۆن یان بواری موسیقا و هه‌روه‌ها شانۆگه‌ران، وێژه‌ران و کارگيراني به‌شه‌جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م كه‌نا‌ڵه‌‌و هتد ... هه‌یه‌.
فیلم و زنجیره‌به‌رنامه‌
له‌‌م به‌شه‌دا سه‌ره‌نجي به‌رهه‌م‌هێنان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و فیلم و زنجیرانه‌ده‌درێت‌که‌بینه‌رانی کوردزمان هۆگرییانن ‌.هه‌روه‌ها كه‌نا‌ڵی سه‌حه‌ري کوردی به‌هۆی وه‌رگێڕان و بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلم و زنجیره‌سه‌رکه‌وتووه‌كاني‌ كه‌نا‌ڵه‌كانی ناوخۆوه ، جێگه‌و پله‌یه‌کی تایبه‌تی له‌نێوان بینه‌ره‌کانی له‌کوردستانی عێراق دا هه‌یه‌.

به‌رنامه‌گه‌لی تایبه‌ت و دايکیومنته‌ریی زانستی، کۆمه‌ڵایه‌تی و...
رێککه‌وتگه‌لی جۆراوجۆری نیشتمانی و ئایینی ده‌زمایه‌ی به‌رهه‌م‌هێنان و بڵاوکردنه‌وه‌ی  به‌شێكي‌ به‌رنامه‌كانن‌. دايکیومنته‌ریی جۆراوجۆر به‌مه‌به‌ستی ناساندنی پێوه‌ري‌ که‌لتووریی نه‌ته‌وه‌جیاجیاکان، ناسیاویی له‌گه‌ڵ پیشه‌سازیی که‌لتووری و توریسمی ئێران، ناسیاوی له‌گه‌ڵ ده‌سکه‌وته‌کانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران له‌ره‌هه‌ندی جیاواز دا و مه‌به‌ستی جیاوازی تر و هه‌روه‌ها ئه‌نیمه‌یشێن و کلیپ و ناوبڕی جۆراوجۆری تر له‌چالاکییه‌کانی ئه‌م كه‌نا‌ڵه‌ دێنه‌ئه‌ژمار.
 


په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
چاپي كه
به‌روار: 2012-05-19 | په‌نجه‌ره: له‌باره‌ی ئێمه‌‌وه | سه‌ردان: 11521 | Like: 17

 11 کۆمێنت
ئه حمه د :
2012-05-22 01:52:56

پیروز و سه ربه رز بن بو ته له فیزیونه باشه که تان. ماندو نه بنه وا

Ahmad :
2012-05-24 13:06:19

سصاو و رثزم هه يه بؤ هه موو کارمه ندانی کاناصی سه حه ر به شی کووردی ده ستان خؤشبثت بؤ ئه و به رنامه جوانانه تان. له ئه رکوو ماندوو بوونتان سوپاس ده که م. سصاوثکی تايبه ت تر بؤ ماصپه ری تازه تان. ماصپه ره تازه که تان زؤر باشه و جثگای سه ره نجی زؤره. به راستی جيگايی دص خؤشيو سه ربه رزيه که به رده وام له خزمه ت فه رهه نگ و دين و ئه خلاقی ئيسلامی و کووردی دان. ته نيا چتثک که پثم ناخؤشه که م بوونی برنامه جووانه کانتانه زؤر زؤر زمانی که مه. تکايه هه موو برنامه کانتان له ته واوی رؤژدا هه ر وه کوو شه به که يکی ته واو بصاوو بته و. له کانگای دصه وه پيرؤزباييتان لث ده که م. هيوای سه ربه رزيتان ده که م هه ر سه رکه وت بن له خزمه ت کردنتان.

عیرفان :
2014-05-23 17:21:47

ده‌ستان خۆشبێت .. هیوادارم به‌رنامه‌كان و دیكومێنتاریه‌كانی كوردستان په‌ره‌پێبده‌ن و به‌رنامه‌كانی ساڵانی پێشوتان بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان له‌ لادێكانی كوردستانی عێراق زۆر سه‌رنج ڕاكێش بوو وه‌ زۆر ده‌ستخۆشیمان هه‌بوو بۆتان هیوادارین به‌رده‌وامبن

;kani Hawrami :
2014-05-25 03:14:54

دوای سوپاس و ڕێز بۆ ستافی كه‌ناڵی سه‌حه‌ر ،ئێمه‌ وه‌ك هه‌ورامیه‌كان زۆر ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌ین بۆ ئه‌و به‌رنامه‌ جوانانه‌ی له‌باره‌ی هه‌ورامانه‌وه‌ په‌خشی ده‌كه‌ن ،به‌ڵأم تكایه‌ با به‌رنامه‌ هه‌ورامیه‌كانتان ئه‌گه‌ر بتوانن هه‌فتانه‌ یان مانگانه‌ش بێت سوپاستان ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت هه‌ورامانی كوردستانی عێراق

کەناڵی جیهانیی سەحەر :
2014-05-25 14:20:55

کانی و عیرفانی خۆشەویست سڵاو پێشنیارەکەتمان بە بەڕێوەبەری بەشی کوردیی کاناڵی سەحەر راگەیاند. ئەگەر بۆمان هەڵسووڕێ بێگومان جێبەجێی دەکەین. چاوەڕوانی پێشنیارەکانی دیکەتانین. سپاس

شانیا به‌هادین :
2014-05-31 16:09:33

ده‌ستان خۆشبێت به‌ڕاستی من هه‌موو به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵی سه‌حه‌رم لا په‌سه‌نده‌-ئه‌توانم بڵێم له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بینه‌ری باشتان هه‌یه‌ وه‌ هه‌ست ده‌كه‌م زۆرترین كات ئاوێنه‌ی خه‌ڵكین و هیوادارین زیاتر بێنه‌ ناو خه‌ڵكه‌وه‌ به‌رنامه‌كانتان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك زیاتر واده‌كات هۆگری كه‌ناڵه‌كه‌بین..سوپاسی كرامه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و ده‌ستی ماندوبونتان ده‌گوشین

کەناڵی جیهانیی سەحەر :
2014-06-01 16:03:55

شانیای ئازیز زۆر سپاس بۆ ئەوەی کە بەرنامەکانی ئێمە بەدواداچوون دەکەیت. هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین کە هەرچی زیاتر رەزامەندیی ئێوە راکێشین.

Shahryar Sharifi-kurdlande :
2014-11-15 16:07:59

Dast Xoshetan Le Dakam Bas Mavakae Bekana 24H ....

کەناڵی جیهانیی سەحەر :
2014-11-15 18:04:42

کاک شەهریاری بەڕێز، بەپێی راگەیاندنەکانی ماڵپەر و کەناڵی کوردیی سەحەر، لە بەرواری 10/11/2014وە بەرنامەکانی ئەم کەناڵە بە دوو زاراوەی کوردی کرمانجی و کوردی سۆرانی بە شێوەی24 کاژێری لە شەو و رۆژدا پەخش دەبێتەوە. بە سوپاس لە پەیامی ئێوەی خۆشەویست، هیوادارین بەردەوام بینەری بەرنامەکانمان بن.

كاروان عبدالله :
2014-12-15 14:50:38

سلاو بةريزان: دةسخؤشيتان ليدةكةم بؤ ئةو هةنكاوة كةورةيةي كة ناتان لة وةي كة بةخشي بةرنامةكانتان كرد بة 24 سةعات - بةريزان من خويندكاري ماستةرموو لةسةر كةنالي سةحةر بةخشي كوردي بايان نامةكةم دةنوسم جا ئيستة بةهؤي ئةو كورانكاريةوة كرفتم بؤ دروست بوة لة ساختاري شةبةكةكةدا نازانم ئايا ساختاري كوراني بةسةردا هاتوة يان نا ئةكةر هاتوة من جون ئةو ساختارةم دةس كةويت - سوباس بؤ هاوكاريتان

کەناڵی جیهانیی سەحەر :
2014-12-16 14:47:31

سڵاو کاکە کاروان عەبدوڵڵا تەواوی هەوڵی ئێمە ئەوەیە خزمەتی باشتر پێشکەش بە ئێوە بەڕێزان بکەین. تکایە ژمارە مۆبایلەکەت بنێرە بۆئەوەی بە تەلەفوون باشتر بۆتان شی بکەینەوە. بە سوپاسەوە.