یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

خۆراکی سوودمەند بۆ چارەسەر کردنی هیلاکیی و ماندوویەتی، بێ حەوسەلەبوون، خەمۆکیی و ...


کارناسان لەسەر ئەو باوەڕەن خوارک و خواردنەوەکان بێجگە لە دابین کردنی خۆراکی پێویستی لەش، کاریگەریی لەسەر خو و خدەی کەسەکانیش هەیە و لەم بابەتەدا ئاماژە بەو خۆراکانە دەکەین کە سوودیان بۆ کردەوە کرداری مرۆڤ هەیە.
هیلاکیی و ماندوویەتیی: کاتێک وزەی لەش دادەبەزێت، یەکەم کاردانەوەی مرۆڤ بۆ بەرزکردنەوەی  وزە، خواردنی کافیی یا خود چاکلێتە. هەڵبەت خواردنی ئەم مەوادە دەبێتە هۆی گوڕینی خو و خدە کەوایە دەبێ خۆارکێک بخوێن کە گلایسمی کەمی هەیە و بە ئارامی وزەمان پێ دەبەخشێت. لەوان نانی سەبوس دار، پاستاو دانەوێڵە. کەمبوونی ئاسنیش هۆکارە بۆ هیلاکیی کەوایە بە رادەی پێویست گوشتی سوور، مریشک، ماسیی، باقڵەمەنی و دانەوێڵەی دەوڵەمەند کراو بخۆن.
دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدات خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ئامینو ئەسید تریپتوفان دەبێتە هۆی مەشرەف خۆشی. سەرچاوەی ئەو خۆراکانە بریتین لە مریشک، ماسی، هێلکە، گۆشت، دانەوێڵە، ئاسن، ڤیتامین بی ، فولات و سێلێنیۆم.
خەمۆکیی: خەمۆکیی بە خواردنی ماسی دەوڵەمەند بە ئۆمێگا 3 وەک سالەمۆن، تۆن و ساردین لەناو ببەن.
دانەوێڵە، کەربۆهیدرات، پروتئین، میوە، سەبزی، خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی وەک تووی سوور، میوەی قەرەقات و کیوی، کاریگەریی زۆری بۆ کەمکردنەوەی سترێس هەیە.
بێقەراری، ماندوویەتیی و ئالزایمێریش پەیوەندیی بە کەمبوونی فولات هەیە. کەوایە بە خۆاردنی باقلە، سەوزی گەڵا سەبز و نیسک رووبەڕووی ترس ببنەوە.
چای سەوزیش بۆ رێكخستنی رێژەی قەندی خوێن سوودی هەیەو هۆکارە بۆ بەرزکردنەوەی هێزی بیرکردنەوە.


په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
چاپي كه
به‌روار: 2014-12-18 | په‌نجه‌ره: تازه‌ترین زانیارییەکان | سه‌ردان: 758 | Like: 1